Zuhal Demirci
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كه له دیاربه‌كر هاووڵاتییانی سڤیلی كرده ئامانج، بانگه‌وازی كۆتاییهێنان به هێرشه‌كان كرد.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری باڵیۆزخانه‌كه سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی دیاربه‌كر كه هاووڵاتییانی سڤیلی كرده ئامانج، بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه "هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی دیاربه‌كر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداران ده‌خوازین. بانگه‌وازی كۆتاییهێنان به‌م هێرشه قێزه‌ونانه ده‌كه‌ین".
له شارۆچكه‌ی كوڵپی دیاربه‌كر، تیرۆریستانی په‌كه‌كه له‌رێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرده‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گونده‌كانی تێدابوو، و ده‌چوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دار. له‌ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌یان به سه‌ختی برینداربوون.