Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
13 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵچ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر لێدوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئێلیۆت ئێنگهڵ و ئه‌ندامی هه‌مان لیژنه میكایل مهككاوڵ سه‌باره‌ت به كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه.
كڵچ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرتنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئێلیۆت ئێنگهڵ و ئه‌ندامی هه‌مان لیژنه میكایل مهككاوڵ له توركیا سه‌باره‌ت به كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی له رووسیا.
باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن نووسیوویه‌تی: "توركیا له پێناو سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كه به‌په‌له پێویستیه‌تی بڕیارێكی ئابووری و ته‌كنیكی داوه. هیچ په‌یوه‌ندی به روانگه‌ی ستراتیجیمانهوه نییه و به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵبژاردن نییه له نێوان ئه‌مریكا، ناتۆ و رووسیا. هه‌ستیاری و هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه".