Sangar Hamad Azeez
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پارێزگای هەکاری، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون لە میانی ئۆپەراسیۆنێک لە دەورووبەری گوندی ئاغاچدیبی سەربە پارێزگای هەکاری پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپا و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە روویدا.
لە شەڕ و پێکدادانەکە دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.
لە بەرامبەردا چوار چەکداری پەکەکە کوژران.
لە ئێستاشدا ئۆپەراسیۆنەکان بە پاڵپشیی فڕۆکەکانی جەنگی بەردەوامە.