Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
- مستەفا موسلیم: "ئه‌مڕۆ مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. رووسیا و ئه‌مریكا پشتگیریی كورد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كوردی سووریا. چونكه به‌رژه‌وه‌ندی و نیازی دیاریكراویان هه‌یه. له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌نها توركیا دژایه‌تییان ده‌كات. ئه‌وان ده‌ڵێن به پشتگیریی عه‌ره‌ب و كورد ده‌توانین به‌سه‌ر توركیا سه‌ر بكه‌وین و به‌ده‌ستی كورد لێیان بده‌ین".
پڕۆفیسۆر د.مسته‌فا موسلیم دەڵێت: "ده‌وڵه‌تانی زلهێز كاتێك ده‌گه‌ن به ئامانجه‌كانیان، دیسانه‌وه كورد پشتگوێ ده‌خه‌ن. پێویسته كورد وانه له مێژووی خۆیان وه‌ربگرن و متمانه به ده‌وڵه‌تانی زلهێز نه‌كه‌ن".
برای گه‌وره‌ی ساڵح موسلیمی هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده پڕۆفیسۆر د.مسته‌فا موسلیم پێی وایه په‌یه‌ده به‌پشتبه‌ستن به ده‌وڵه‌تانی زلهێز كورد به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات و مێژوو دووباره ده‌كاته‌وه.
- "مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه"
پڕۆفیسۆر د.مسته‌فا موسلیم له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته كورد وانه له مێژووی خۆی وه‌ربگرێت.
پ.د.موسلیم دەڵێت: "ئه‌مڕۆ مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. رووسیا و ئه‌مریكا پشتگیریی كورد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كوردی سوریا. چونكه به‌رژه‌وه‌ندی و نیازی دیاریكراویان هه‌یه. له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌نها توركیا دژایه‌تییان ده‌كات. ئه‌وان ده‌ڵێن به پشتگیریی عه‌ره‌ب و كورد ده‌توانین به‌سه‌ر توركیا سه‌ربكه‌وین و به‌ده‌ستی كورد لێیان بده‌ین به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌ن به ئامانجه‌كانیان، دیسانه‌وه كورد پشتگوێ ده‌خه‌ن. پێویسته كورد وانه له مێژووی خۆیان وه‌ربگرن و متمانه به ده‌وڵه‌تانی زلهێز نه‌كه‌ن. لێره‌دا ده‌ڵێم، كورد پێویسته له هه‌ر وڵاتێك بن ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی مسوڵمانان. كورد پێویسته له توركیا، سووریا، ئێران و عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه دان به مافه‌كانیاندا ده‌نێن. پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و مسوڵمانانهدا بن كه مافه‌کانی سیاسی و كولتووریی كوردیان پێ په‌سه‌نده. چونكه ئه‌و جۆره مسوڵمانانه له خودا ده‌ترسن".
- "كورد خۆیان له‌به‌ر سته‌مدا پێ راناگیرێت"
موسلیم ده‌ڵێت كورد هه‌رگیز سته‌می له كه‌س نه‌كردووه و نه‌یانویستووه سته‌م بكه‌ن.
پ.د مستەفا موسلیم دەڵێت: "گه‌لی كورد گه‌لێكی ره‌سه‌نه و هیچ كاتێك نیازی سته‌مكردنی له هیچ كه‌س نه‌بووه. هه‌میشه له خاكی خۆیاندا ژیاون و هه‌وڵی پاراستنی نامووس و ژیانی خۆیان داوه به‌ڵام خۆیان له‌به‌ر سته‌مدا پێ راناگیرێت. ئه‌گه‌ر له شه‌ره‌فنامه‌ی به‌دلیسیدا ته‌ماشای هۆز و عه‌شیره‌ته‌کانی كورد بكه‌ین، ده‌بینین خۆیان له‌به‌ر سته‌مدا پێ نه‌گیراوه و قبووڵیان نه‌كردووه".
"كوردیان دابه‌ش كرد"
موسلیم هەروەها دەڵێت: "سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و دوای رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ، ئه‌ڵمانیا، فەڕه‌نسا و بریتانیا نیازی دابه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییان هه‌بووه. به‌ر له 1900 به عوسمانییان ده‌گوت پیاوه نه‌خۆشه‌كه. واته ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر جێی مردنه. له‌به‌رئه‌وه پلانیان بۆ به‌شكردنی میرات و كولتووری عوسمانییان دانا. به‌پێی ئه‌و پلانه هه‌موو پێكهاته‌كانیان دابه‌ش كرد. له‌باره‌ی كورده‌وه گوتیان میلله‌تێكن و زمانیان هه‌یه، له بیر و باوه‌ڕدا راستن و دڵسۆزن، سه‌ربه‌رزن به بیروباوه‌ڕیان، دوور نییه سهلاحهدینێكی تر له نێویاندا ههڵنهكهوێت و له‌ڕووی دینه‌وه زیان به ئه‌ورووپا بگه‌یه‌نێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد نه‌بێته ده‌وڵه‌ت، بۆ پێنج پارچه دابه‌شیان كردن."
"ئەورووپا تۆڵەی سەڵاحەدین لە کوردەکان دەکاتەوە"
مستەفا موسلیم ئاماژەی بەوە دا ئەورووپا بۆ ئەوەی تۆڵەی سەڵاحەدینی ئەییوبی لە کوردەکان بکاتەوە، دابەشی کردن بۆ پێنج پارچە و رایگەیاند: ''کوردەکانیان بۆ ئەوە دابەشکرد بەسەر پێنج پارچەدا تاوەکو نەتوانن ببنە هاوپەیمانی یەکتری و نەبنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئەورووپا. بەپێی بۆچوونێک ئەوان تۆڵەی سەڵاحەدین لە کورد دەکەنەوە. بەپێی بۆچوونێکی دیکەش لەبەر ئەوەی تاریق بن زیاد لە ئیسپانیا ئەندەلوسی دامەزراند، تۆڵە لە ئەمازیغەکان دەکەنەوە. لەبەر ئەوەی ئەو لە خێڵی ئەمازیغەکان بووە. ئەوان کە ژمارەیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن کەسدایە، تا ئێستا نەیانتوانیوە دەوڵەتێک بۆ خۆیان دابمەزرێنن. هەر لە لیبیاوە تاوەکو جەزائیر و مەغریب، نیوەی ئەو وڵاتانە لە ئەمازیغەکان پێک دێت. ئەورووپا تۆڵە لە کورد و ئەمازیغەکان دەکاتەوە".
"خەم و نیگەرانیی ئەو بیانییانەی دەستی هاوکاریی بۆ کورد درێژ دەکەن، لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندایە''
برای گه‌وره‌ی ساڵح موسلیمی هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده پڕۆفیسۆر د.مسته‌فا موسلیم ئاماژەی بەوەکرد نیگەرانیی بێ هاوتای ئەو بیانییانەی دەستی هاوکاریی بۆ کورد درێژ دەکەن، لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندایە و رایگەیاند: "دووبارە دەمەوێ ئەوە بڵێمەوە کە ئەو هێزە بیانییانەی خۆرئاوا کە هاوکاریی کورد دەکەن، تەنها بیر لە بەرژەوەندی و قازانجی خۆیان دەکەنەوە. ئەو کاتەش کە بە ئامانجەکانیان دەگەن، ئیتر کورد بەتەنها جێ دەهێڵن. لەساڵانی ١٩٢٠دا لە سلێمانی پشتیوانیی شێخ مەحموودی حەفیدیان کرد بەڵام کاتێک بە ئامانجەکەیان گەیشتن، شێخیان راگوێزاو و کوشتیان. لە ساڵی ١٩٤٦دا بەپشتیوانیی رووسیا قازی محەمەد، لە مەهاباد کۆماری کوردستانی دامەزراند بەڵام تەمەنی کۆمارەکە تەنها یەک ساڵ بوو. بەرژەوەندی رووسیا گۆڕا و ئەمجارە دەستیان دایە پاڵپشتیکردنی شای ئێران. قازی محەمەد خۆی رادەست کرد. مستەفا بارزانی لەگەڵ گرووپێک پێشمەرگەدا پەڕینەوە بۆ سووریا بەڵام قازی و هاوڕێیانی لەسێدارە دران. هەربۆیە پێویستە هیچ کاتێک متمانە بەو دەوڵەتانە نەکرێت کە تەنها و تەنها لەخەمی بەرژەوەندی خۆیاندان. مەلا مستەفا و سەدام حوسەین لە ساڵی ١٩٦٥ەوە تاوەکو ساڵی ١٩٧٥ لە شەڕدا بوون بەڵام هیچ کەس پێشبینی دەرەنجامەکەی نەدەکرد. لە ئەنجامدا شای ئێران دەستی رێککەوتن بۆ سەدام درێژ دەکات. لە بەرامبەردا سەدام شەتولعەرەب دەداتە شای ئێران و لەساڵی ١٩٧٥دا رێککەوتننامەی جەزائیر واژۆ دەکرێت".
"پێویستە کوردەکان واز لە پیتی عەرەبی نەهێنن''
موسلیم باسی لە جیاوازیی بەکارهێنانی پیتەکانی عەرەبی و لاتینی لە ئەلفبێی کوردی‌دا کرد و رایگەیاند: ''پێویستە کوردەکان واز لە پیتی عەرەبی نەهێنن. کورد لە پێناو ئیسلام و ئەدەبیاتدا رەنجی زۆریان داوە. ئەگەر بێت و واز لە پیتی عەرەبی بهێنن و بچنە سەر سیستمی لاتینی ئەوا ئەو مێژووە هیچ مانایەکی نامێنێت. لە زۆرێک لە وڵاتان پیتی عەرەبی بەکار دەهێنرێن. ئێمە بۆچی واز لە مێژووی خۆمان بهێنین و پیتی لاتینی بەسەر کوردەکاندا بسەپێنێن".