شرنەخ
تەرمی ئەو 13 شەڕڤانەی یەپەگە، كە لە بەرامبەر چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوا شەهید بوون و ماوەی چەند رۆژێكە لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە چاوەڕوانی بردنەوەیان بوون بۆ زێدی خۆیان، رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.
دوای ئەوەی تەرمەكان گەیەندرانە دەروازەی سنووری خاپور و لە پاش پشكنینی توێكاری، رادەستی خانەوادەكانیان كرانەوە.
لە كاتێكدا تەرمەكان بەیاوەری كاروانێكی زۆر بەرەو زێدی خۆیان بەڕێ كران، كەسوكاریان فرمێسكی خەم و پەژارەیان بۆ رشتن.