Kadir Yıldız,Ömer Faruk Cebeci
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ساکاریا - AA
لە بەشی ساکاریا لەسەر رێگای خێرای ئانادۆڵو، پاسێک کە دەنگدەرانی ئاک پارتی هەڵگرتبوو و لە ئیستانبوڵەوە بەرەو ئۆردو دەگەڕایەوە لە رێگادا لەگەڵ بارهەڵگرێکدا بەریەککەوتن و لە ئەنجامدا، ٢٨ کەس برینداربوون.
رووداوەکە لە ناوچەی سابانجا یانیک لەسەر رێگای ئیستانبوڵ ئۆردو روویدا.
دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی پۆلیس، تەندروستیی و ئاگرکوژێنەوە گەشتنە شوێنی رووداوەکە.
شۆفێری پاسەکە کە لەناو پاسەکەدا گیری خواردبوو لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رزگارکرا و رادەستی تیمی تەندروستیی کرا و دوای فریاگوزاری سەرەتایی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆجائەلی و لەئێستادا لەژێر چارەسەردایە.
لەو رووداوەدا، ٢٨ کەس برینداربوون، لەوانەیش ٢٢یان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆجائەلی و شەشەکەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەکانی ساکاریا کران.
ئەو بریندارانەی باری تەندروستییان باشە لە دوای چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.