Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سهندیكایانی كرێكاران له توركیا به دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر كۆته‌ڵی كۆماریی ته‌قسیم، یەکی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران-یان به‌رز راگرت.
ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكان به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی "فه‌رمانبه‌رین، له‌سه‌ر حه‌قین، ده‌یبه‌ینه‌وه"، "(نا بۆ) شت گرانكردن له سه‌رباز و فه‌رمانبه‌ر" و "بژی یەکی ئایار" به‌ره‌و هه‌ورازی كازانجی به‌ڕێكه‌وتن و تاجه‌گوڵینه‌ی مێخه‌كیان له‌وێ دانا و یادی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرده‌وه كه ١ی ئایاری ١٩٧٧ گیانیان له‌ده‌ست دا.
دواتر چوونه لای كۆته‌ڵی كۆماریی ته‌قسیم و تاجه‌گوڵینه‌ی مێخه‌كی سپییان له‌وێ دانا كه لێی نووسرابوو "یەکی ئایار". دوای وه‌ستانیش وه‌ك رێزگرتن بۆ گیانی قوربانیان، ماڕشی ئیستیقلالیان گوته‌وه.
به‌شداربووان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه مافه‌كانیان پێشێل كراوه زمانی خۆیان به باندی سپی به‌ستبوو و مافی بێده‌نگییان به‌كار ده‌هێنا.