ئه‌نقه‌ره- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ بووه میوانی دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
به‌كر بۆزداغ هیوای خواست ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ كه وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیارییكراوه، ببێته مایه‌ی خێر بۆ گه‌ل و وڵات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه رۆژێكی مێژووییه. تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له‌و به‌رواره‌دا ته‌نها هه‌ڵبژاردنێکی ئاسایی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێت.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ باسی له‌وه‌كرد كه له ١٦ی نیسانی ٢٠١٧دا، گه‌ل بڕیاریدا له سیستمی په‌رله‌مانتارییه‌وه بچێته سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماریی و گوتی: "٢٤ی حوزه‌یران ئه‌و به‌رواره‌یه كه تیایدا سیستمی نوێی حوكمڕانیی له‌چوارچێوه‌ی ئیراده‌ی گه‌لدا ده‌خرێته بواری جێبهجێیكردنهوه. ٢٤ی حوزه‌یران گونجاوه بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه ٢٦ی ئاب ناوه‌ڕاستی هاوینه و له دوای جه‌ژنی قوربانه".
به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌نگاوی پێشخستنی هه‌ڵبژاردن حساباتی چه‌په‌ڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێكدا كه له دژی توركیا خه‌ریكی حسابات بوون. گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان له ٢٤ی حوزه‌یراندا، ده‌رگای قۆناغێكی نوێ ده‌كاته‌وه. ماده‌م سیستم گۆڕا، پێویسته ئێمه به‌و سیستمه نوێیه له‌سه‌ر رێگه‌كه‌مان به‌رده‌وام بین. چیتر دواخستنی زیاتری خستنه‌بواری جێبه‌جێكردنی سیسته‌مه‌كه، سوودی بۆ هیچ كه‌سێك نییه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ گوتی: "توركیا پێویستی به بڕیاردانی خێرا و جێبه‌جێكردنی خێرای ئه‌و بڕیارانه‌یه كه ده‌درێن. هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێكردووه بۆ سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و دا‌و و ته‌ڵانه‌ی بۆ توركیا ئاماده‌كراون. ئیدی گه‌ل سیناریۆی توركیا ده‌نووسێته‌وه نه‌ك كه‌سانی دیکە. هه‌موو كه‌سیش پابه‌ند ده‌بێت به‌و سیناریۆیانه‌ی گه‌ل ده‌ینووسێته‌وه. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران رێگه‌یه‌كی پێنج ساڵیی دیارییده‌كرێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكات، به‌پێی ئه‌وه حسابات ده‌كات".
به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی توركیا زیانی پێنه‌گات بڕیاری پێشخستنی هه‌ڵبژاردنمان دا. زیاتر پێچوونی سه‌رقاڵكردنی توركیای لێده‌كه‌وته‌وه به‌و مشتومڕه. ئیدی ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌و مشتومڕانه بێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ راشیگه‌یاند "من بۆ یه‌كه‌مجار كه گوێم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی گرت، گوێم له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێز باخچه‌لی بوو. ئه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك نییه له‌به‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه پێشتر ئه‌نجامدرابێت".
به‌كر بۆزداغ گوتیشی: "ئه‌گه‌ر كڵچدارئۆغڵو ده‌ڵێت 'من قاره‌مان كوڕی قاره‌مانم، من سه‌رۆكی پاڵهوانانم'، ئه‌وا ده‌بێت جلی زۆرانبازی بپۆشێت و ده‌ركه‌وێت. كاندیدی ئێمه، كاندیدی مه‌هه‌په، كاندیدی گه‌ل، سه‌ركۆمارمان به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ راشیگه‌یاند "ئه‌وه‌ی له ٢٤ی حوزه‌یراندا دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تێڕوانینی خۆی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ئاماده كردووه. ئیدی خه‌می ئه‌وه‌تان نه‌بێت و مه‌ڵێن 'حكوومه‌ت پێكنایه‌ت'. گه‌ل له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان راسته‌وخۆ حكوومه‌ت دروست ده‌كات".
به‌كر بۆزداغ گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنتان ده‌وێت وه‌رنه مه‌یدان و هه‌وڵه‌كانتان بخه‌نه گه‌ڕ. به‌ربژێری خۆتان ده‌ستنیشان بكه‌ن چیتان پێ باشه ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه پێده‌چێت ئۆپۆزسیۆن كه‌مێك بۆ ئاب خۆی ئاماده نه‌كردبێت. ده‌بینین ئۆپۆزسیۆن كه‌وتۆته په‌له‌پڕووزه و ده‌ڵێت 'ئاخۆ ده‌بێت له كوێ حكوومه‌ت ببهزێین و چۆن تێڕوانینی جیاواز بخه‌ینه روو له‌سه‌ر مشتومڕه‌كانی هه‌ڵبژاردن' ".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن ناگاته گه‌ڕی دووه‌م و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كاردانهوهکانی دوێنێی بازاڕه‌كانه‌وه دیاره.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی واده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بازاڕه‌كانیش جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ گوتی: "باوه‌ڕم وایه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی ده‌بێت. كاردانهوهکانی دوێنێی بازاڕه‌كانیش ئه‌م كاردانه‌وه ئه‌رێنییه‌ی به شێوه‌یه‌كی روون نیشاندا. ناڕوونیهكان سه‌باره‌ت به ئاینده به ته‌واوه‌تی له‌نێوبراون. سه‌رجه‌م ئه‌و پیلان، ته‌ڵه و سیناریۆیانه‌ی كه ده‌گوترا دژی توركیا سازده‌كرێن، بهدهستوپلی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایاندهڕشت، ته‌قییه‌وه".
به‌كر بۆزداغ رایگەیاند کە سیاسه‌تمه‌دار له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵنایه‌ت و گوتی: "ئێمه وه‌ك ئاك پارتی ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په خۆی به‌ربژێر نه‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار واته: 'ئێمه وه‌ك جه‌هه‌په ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیمان ناوێت له توركیا. له‌نێو ئێمه‌دا تیمێك و كه‌سێك نییه توانای به‌ڕێوه‌بردنی توركیای هه‌بێت. سه‌رۆكی گشتیمان كڵچدارئۆغڵو كه‌سێك نییه توانای به‌ڕێوه‌بردنی توركیا و هه‌ڵبژێردرانی بۆ سه‌ركۆماری توركیا هه‌بێت' ".
به‌كر بۆزداغ گوتیشی: "به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو هه‌ر تاو نا تاوێك به سهركۆمارمانی ده‌گوت 'ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، وه‌ره با كێبڕكێ بكه‌ین'. له ئێستادا به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان كاندیدی ئاك پارتی-یه و گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنیش دامه‌زرێنراوه. له ئێستادا گۆڕه‌پانی قاره‌مانانه‌ی سیاسه‌ت دامه‌زرێنراوه، پێویسته پاڵه‌وانه‌كان بێنه مه‌یدان. پێویسته بڵێ 'من پاڵه‌وانم'. كێ دادوه‌ره؟ گه‌لی توركی خۆشه‌ویست".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا گوتیشی: "ئێمه كۆنگره‌ی شارۆچكه‌كان و پارێزگاكانمان كردووه. دوو پارێزگامان ماوه. تا ئێستا له ٤٩ كۆنگره‌ی پارێزگاكاندا سه‌ركۆمارمان به‌شدارییكردووه".
گوتیشی: "جه‌هه‌په‌ش ئاماده‌یه. ئه‌ویش كۆنگره‌ی خۆی و كۆنگره‌ی لقه‌كانی ئه‌نجامدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په وه‌ك ئێمه نه‌چێته هه‌موو پارێزگاكان و سه‌رۆكی گشتییان سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانیان بهسهرنهكاتهوه ئه‌وا ناتوانین یارمەتی ئەوانیش بدەین" و هەروەها رایگەیاند : "پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌باری نائاساییدا بچووكترین زیان به هه‌ڵبژاردن ناگه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی ناكاته سه‌ری".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه جه‌هه‌په له هاوپهیمانییكردن ده‌ترسێت و رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ كێدا هاوپه‌یمانییەتی ده‌كات، ناوه‌كه‌ی دیاره. جه‌هه‌په و هه‌ده‌په هه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا هاوپه‌یمانییەتی به‌ست، ئه‌وا تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت له‌وه‌ی ئه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ر، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌ی خۆشده‌وێت، روونبكاته‌وه. پێویسته روون بین. ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییەتی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ده‌كه‌یت، به‌ڕوونی بیكه. له ئێستادا هه‌موومان ده‌زانین كه ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په، چ هاوپه‌یمانییەتی بكه‌ن یان نا، بۆ هه‌مان كاندید ده‌ڕوات".
به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "بڕیاری (هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته) جێی شك و گومان نییه. چونكه ئاك پارتی و مه‌هه‌په فرت و فێڵ له گه‌ل ناكه‌ن. ئێمه كارێك ناكه‌ین بۆ فریودانی گه‌له‌كه‌مان. كاك ته‌یب حه‌ز ناكات شت له ناخیدا هه‌ڵبگرێت و چی له‌ناو دڵیه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاره و شت ناشارێته‌وه. ته‌نانه‌ت خودی گه‌لی خۆشه‌ویستی توركه. خۆشه‌ویستیشی و كاردانه‌وه‌یشی ئاشكرایه. كاك ته‌یب تا ئێستا سیاسه‌تێكی بۆ فریودانی گه‌ل نه‌گرتۆته به‌ر و ناشگرێته به‌ر. ئه‌و قسانه هه‌ڵبه‌ستراوی كه‌سانێكن. هیچ فروفێڵێك له ئارادا نییه و جێی شك و گومان نییه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند "ئێستا ئیتر به چی جه‌هه‌په داوای ده‌نگ له هاووڵاتی ده‌كات؟ خواستی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی نییه، سه‌رۆكی گشتییان كاندیدی سه‌ركۆماریی نییه. ئایا ده‌توانێت بڵێت 'من ده‌سه‌ڵات ده‌گرمه ده‌ست'؟ ناتوانێت. ئه‌گه‌ر وایه كێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست؟ یه‌كێكی دیكه. هاووڵاتی له پێناوی چیدا ده‌نگ به‌و كه‌سه بدات كه خواستی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی نییه؟".
به‌كر بۆزداغ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه جگه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و تیرۆریسته‌كان، هیچ هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی باری نائاساییه‌وه، گۆڕانكاریی له ژیانیدا درووستنه‌بووه و بۆ له‌مه‌ودواش نابێت و گوتی: "هه‌مووان ده‌توانن موماره‌سه‌ی ماف و ئازادییه‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی هیچ سنوورداركردنێك ببنه‌وه، بكه‌ن. من وه‌ك ئه‌وه ده‌یبینم كه هه‌ر له ئێستاوه بۆ بیانووی شكستیان له هه‌ڵبژاردندا ده‌گه‌رێن".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكووتی توركیا، به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها گوتی: "كێشه‌یه‌ك نییه له‌گه‌ڵ رێكه‌وتی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن. چونكه ئه‌مه تاكو ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كانمان زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام داوه. دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو وه‌ك ئه‌ستێره ده‌دره‌وشێته‌وه. چونكه وێڕای ره‌خنه‌ی زۆریش كه‌س نه‌یتوانیووه له ئیعتیباری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه‌م بكاته‌وه".
news_share_descriptionsubscription_contact

