Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوتەبێژی حکوومەتی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانێتیی چوار پارته‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئاک پارتی له هه‌ڵبژاردندا، رایگەیاند "ئه‌وه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا من له‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌یبینم، هاوپه‌یمانیی لێكنهچووهكانه. ده‌ڵێن ماره‌بڕینی به‌زۆر، ئه‌مه هاوشێوه‌ی ئه‌وه هاوپه‌یمانیی زۆره‌ملێیه".
بۆزداغ رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی كه هانی ئه‌مانه‌ی داوه و كۆیكردوونه‌ته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئایندهی و ئه‌و كارانه نییه كه ده‌بێت بكرێن، به‌ڵكو دژایهتییكردنی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه. له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته به‌مه بگوترێت 'هاوپه‌یمانێتیی دژه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوپه‌یمانێتیی رقەکان'. ئه‌وانه‌ی كه رقیان به‌رامبه‌ر بە سه‌ركۆمارمان هه‌یه، كۆبوونه‌ته‌وه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا له‌باره‌ی بوونی جه‌هه‌په و پارتی سه‌عاده‌ت له هه‌مان هاوپه‌یمانێتییدا، گوتى: "دڵنیام كه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ئازاری رۆحی كۆچكردوو، مامۆستا نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانی داوه. چونكه جه‌هه‌په دوژمنی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌هایانه‌یه كه مامۆستا ئه‌ربه‌كان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد".
بۆزداغ گوتیشی: "هاوپه‌یمانی به‌رگرتن به توركیا له‌و خاڵه‌دایه كه ده‌ڵێن 'ئیدی له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا ناتوانین ئه‌نجام بەدەست بهێنین، باشه با له په‌رله‌مان زۆرینه‌یه‌ك پێکبهێنین له سه‌ره‌وه ده‌ست و پێی سهركۆمار بگرین'. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه نه‌فرین و رقیان به‌رامبه‌ر سه‌ركۆمارمان خستووەته مێشكیانه‌وه، باش نازانن چی ده‌كه‌ن".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوتەبێژی حکوومەتی توركیا، به‌كر بۆزداغ له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی ١١ه‌مین سه‌ركۆماری توركیا، عه‌بدوڵڵا گوله‌وه دوا و گوتی: "به بڕوای من هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی كردووه. له‌وانه‌یه له‌رووی سیاسییه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵە بێت كه سیاسییه‌ك ئه‌نجامیدابێت و به دانپێدانانهكانیشییهوه ئەوەی سه‌لماند".