Burak Akay
13 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2022
چاناککالە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٣ پلە، قەزای بیگای سەربە پارێزگای چاناككاله باكووری خۆرئاوای توركیای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لهناكاو (AFAD)دا بڵاوکراونەتەوە، کاتژمێر ٠٦:٢١ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٣ پلە لە قەزای بیگای روویداوە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٧،٢٢ کیلۆمەتر روویداوە.
لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکرایەوە کە هێزی بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوڵ، باڵکئەسیر و بورسا هەستی پێ کراوە.
پارێزگاری چاناککالە، ئیلهامی ئاکتاش لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەرێنییان پێنەگەیشتووە و تیمەکانی (AFAD) سەرقاڵی کاری پشکنین و بەدواداچوونن لە ناوچە کارەساتبارەکەدا.