14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
بينگۆل - AA
پارێزگارى بينگۆل، قادر ئەكينجى، ئاشكرایكرد زيان بەر تاوەرى چاودێرى لە گوندى كايارپنار لە شارۆچكەى كاربيئۆڤا كەوتووە، سێ گوندپارێزى پاسەوان بريندارن و رایگهیاند: "لە ١٠ خانوو لە گوندەكانى ئەلمالى و ديناربهی سەر بە شارۆچكەى يەديسو رووخان هەيە. سوپاس بۆ خودا تاكو ئێستا هەواڵى زيانى گيانيمان پێنەگەيشتووە".

قادر ئەكينجى، لە لێدوانێكدا دەربارەى ئەو بوومەلەرزەيەى كە بە گوڕى ٥،٧ پلە لە كاتژمێر ١٧:٢٤ شارۆچكەى كارليئۆڤاى لە بينگۆل هەژاند، رایگهیاند" زيان بەر تاوەرى چاودێرى لە گوندى كايارپنار لە شارۆچكەى كاربيئۆڤا كەوتووە، سێ گوندپارێزى پاسەوان بريندارن".
ئەكينجى جەختى لەوە كردهوه كە كارەكانى دەستنيشانكردنى زيانەكان لە سەرجەم گوند و شارۆچكەكان درێژهیان ههیه و رایگهیاند: "لە ١٠ خانوو لە گوندەكانى ئەلمالى و ديناربهی سەر بە شارۆچكەى يەديسو رووخان هەيە. سوپاس بۆ خودا تاكو ئێستا هەواڵى زيانى گيانيمان پێنەگەيشتووە".

لە راگهیهنراوێكیشدا كە لهلایهن پارێزگاى بينگۆلەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژه بهوهكراوه، دوو تاوەرى چاودێرى سەر بە بنكەيەكى سەربازى لە گوندى كاينارپنار رووخاون و سێ پاسەوانى برينداربوون. كارەكانى دەستنيشانكردنى زيانەكان لە سەرجەم گوند و شارۆچكەكان درێژهیان ههیه.
لەلايەكى ديكەوە لە شارەكانى، ئهرزهڕۆم، ترابزۆن، ئەرزينجان، قەرس، باتمان، دياربەكر، سێرت، ماردين، ئەلعەزيز و مەڵاتیا هەست بە بوومەلەرزەكە كرا.