ئورفا
محه‌مه‌د ئیبراهیمی 14 ساڵان، ساڵی رابردوو به‌هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌کانی جه‌نگی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه‌وته ژێر داروبەردی رووخاوی بیناكان و به برینداری ده‌رهێندرا، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت هه‌ردوو قاچهکەی بڕدرایه‌وه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌وه باوكیشی له‌ده‌ستدا، له‌گه‌ڵ دایكی و سێ برایدا دوو مانگ پێش ئێستا ئاواره‌ی توركیا بوون.
دوای ئه‌وه‌ی له شاری ئورفا نیشته‌جێ بوون، محه‌مه‌د ئیبراهیم كه قاچی ده‌ستكردی به‌ستووه له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌ستی كردووه به فرۆشتنی ده‌سته‌سڕ بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، محه‌مه‌د ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه كرد له به‌رئه‌وه‌ی براكانی بچوكن خۆی خێزانه‌كه‌یان به‌خێو ده‌كات.
گوتیشی: "رۆژانه 10 لیری توركی قازانج ده‌كه‌م. به‌ڕاستی قورسه به دارشه‌ق رێ بكه‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی كیلۆمه‌ترێك رێ ده‌كه‌م. له‌رێگه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له فرۆشتنی ده‌سته‌سڕ ده‌ستم ده‌كه‌وێت، خه‌رجی خێزانه‌كه‌م دابین ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌ستم ده‌كه‌وێت به‌شمان ناكات، به‌ڵام خێرخوازان هاوكاریمان ده‌كه‌ن".