Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood
19 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به‌كر بۆزداغ له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری توركیا، موحه‌ڕه‌م ئینجه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رایگه‌یاند: "به‌ڕێز ئینجه داوا له یاساناسه بریكاره‌كانتان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یاساناسانه‌ی كه جێی متمانه‌ی ئێوه‌ن بێن خودی خۆیان له وه‌زاره‌تی داد به‌ڵگه‌كان ببینن و لێیان بكۆڵنه‌وه. هیوادارم دوای بینینی په‌ڕاوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه لێیان، داوای لێبوردن بكه‌ی".
بۆزداغ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی ئینجه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێی وابووه دوای ئاشكراكردنی "درۆزنیهكهی" ئینجه بێده‌نگ ده‌بێ و ده‌ڵێ "هه‌ڵه‌م كرد" به‌ڵام مكوڕتربووه و باسی له‌وه كردووه كه "راستی گووتووه، وه‌رگێڕان بۆ په‌ڕاوه‌كان نه‌كراوه و و ده‌یه‌وێ به‌ڵگه‌كان ببینێ". راشیگه‌یاندووه: "به‌ڕێز ئینجه داوا له یاساناسه بریكاره‌كانتان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یاساناسانه‌ی كه جێی متمانه‌ی ئێوه‌ن بێن خودی خۆیان له وه‌زاره‌تی داد به‌ڵگه‌كان ببینن و لێیان بكۆڵنه‌وه. هیوادارم دوای بینینی په‌ڕاوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه لێیان، داوای لێبوردن بكه‌ی".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بۆزداغ ده‌نووسێ: "به درۆ و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو له سیاسه‌تدا سه‌ركه‌وتوو نابی. باشه به‌ڕێز ئینجه تۆ به‌ڵگه‌كه‌ت له‌و كه‌سه داوا كرد كه له ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێتداوه بۆ رایناگهینی؟ بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه ببینی باوه‌ڕ به‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ی به‌ڵام بۆچی باوه‌ڕ به‌وه‌ی توركیا ناكه‌ی؟"