Ferdi Türkten,Mohammed Baqi Hussein
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
واده‌ی پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و 27همین خولی په‌رله‌مانی توركیا له لایه‌ن پارت و قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه به دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، سبه‌ی كاتژمێر 17:00 كۆتایی دێت.
توركیا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتی ئاماده ده‌كات كه بڕیاره 24ی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی بڕیاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژارن، هه‌ریه‌كه له پارته‌كانی ئاك پارتی، به‌ته‌په، به‌به‌په، جه‌هه‌په، ده‌په، هه‌ده‌په، ئیی پارتی، مه‌هه‌په، پارتی سه‌عاده‌ت، پارتی وه‌ته‌ن و هودا پار به‌شداری له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن.
سبه‌ی كاتژمێر 17:00 واده‌ی پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی كاندیدی پارت و قه‌واره سیاسییه‌كان به دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت و پێویسته ناوه‌ندی گشتیی هه‌ر پارت و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، تا ئه‌و واده‌یه په‌یوه‌ندی به دامه‌زراوه‌كه‌وه بكه‌ن.
هاوكات بڕیاره كه‌موكوڕی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كاندیدی پارته سیاسییه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان تا 25ی ئایار ته‌واوبكرێن.
26ی ئایاریش لیستی ناوی كاندیده‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه و گازندهكانیش تا كاتژمێر 15:00ی رۆژی 27ی ئایار وه‌رده‌گیرێن و تا كاتژمێر 23:59 بڕیار له‌سه‌ر گازنده‌كان ده‌درێت.