Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2018
سیواس - AA
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری لقی سیواسی پارته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وله‌ت باخچه‌لی ره‌خنه‌ی له گوته‌كانی به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری توركیا موحەڕەم ئینجە گرت.
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وله‌ت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌لی توركیا بڕیاری داوه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئینجه ده‌رس دابدات و گوتی: "گه‌له‌كه‌مان بڕیاری داوه له سیڤاس، یۆزگات، تۆكات، ئادیامان و ئاماسیا، له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا و له باكووره‌وه تا باشوور ئینجه ته‌مبێ بكه‌ن به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسییه‌ی ناوبراو كه دووره له ره‌وشت و ئاكار".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی له‌باره‌ی گوته‌كانی به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری توركیا گوتەکانی موحەڕەم ئینجە سه‌باره‌ت به جەنەراڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل، گوتی: "ئەو ئالودەیەی کە پلەی سەربازیی ئەم فەرماندەیەمان كه‌م ده‌كاته‌وه، هێشتا لەدایک نەبووە".