Hemın Othman Mohammed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵلا گوله‌ن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی، وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند: "تاوانێك له ئارادایه و هیچ ئه‌گه‌رێك نابینم ئه‌مریكا زه‌ڕه‌یه‌ك گومانی له‌وه هه‌بێت كه بكه‌ری ئه‌و تاوانه فه‌تحوڵڵا گوله‌نه. هه‌موو جیهان ده‌زانێت كه بكه‌ره‌كه كێیه. له حاڵه‌تێكی وه‌هاشدا ئه‌گه‌ر راده‌ستی نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه نیشانه‌ی وایه كه دۆستایه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌نیان داوه به‌سه‌ر دۆستایه‌تی توركیادا".
وه‌زیری دادی توركیا بۆزداغ، به یاوه‌ری وه‌زیری كاروباری دارستان و ئاو ڤه‌یسه‌ڵ ئێرئۆغڵو، سه‌ردانی پارێزگای یۆزگاتی كرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی قۆناغی ردهستكردنهوهی فه‌تحوڵلا گوله‌ن، بۆزداغ گوتی: "بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه ئیدی بابه‌تێكی توركیا یان ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو بووه‌ته بابه‌تێكی هاوبه‌ش كه هه‌موو جیهان له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كات".
بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان خستووه‌ته‌گه‌ڕ له‌باره‌ی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كه و گوتی: "ئه‌مریكا، بریارده‌دات له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به توركیا. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه پێویسته راده‌ستی بكاته‌وه. دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی قوڵ و به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رێگه به ئه‌مریكا نادات پاریزگاری له تیرۆریستێكی وه‌ها بكات. ئومێده‌وارین به‌گوێره‌ی ئه‌و دۆستایه‌تیه له كورترین ماوه‌دا فه‌تحوڵلا گوله‌ن راده‌ستی دادگای توركیا بكرێته‌وه".
رۆژنامه‌نووسێك لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای وه‌بیر بۆزداغ هێنایه‌وه كه گوتبووی "پێویست ناكات له‌نێوان توركیا و فه‌تحوڵلا گوله‌ندا هه‌ڵبژاردن بكه‌ین" له به‌رامبه‌ردا بۆزداغ گوتی: "به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان دوێنێ رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و بریاره‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌یده‌ن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه دیاری ده‌كات. ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر راده‌ست كردنه‌وه‌ی درا، ئه‌وا ناچاره راده‌ستی بكاته‌وه، له رووی یاساییه‌وه دروستی كاره‌كه زۆر روونه و تاوانێك له ئارادایه و هیچ ئه‌گه‌رێك نابینم ئه‌مریكا زه‌ڕه‌یه‌ك گومانی له‌وه هه‌بێت كه بكه‌ری ئه‌و تاوانه فه‌تحوڵڵا گوله‌نه وهه‌موو جیهان ده‌زانێت كه بكه‌ره‌كه كێیه.
ھەروەھا گوتیشی : "له حاڵه‌تێكی وه‌هاشدا ئه‌گه‌ر راده‌ستی نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه نیشانه‌ی وایه كه دۆستایه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌نیان داوه به‌سه‌ر دۆستایه‌تی توركیادا. رێكاری یاسایی په‌یوه‌سته به كاروباری فه‌ڕمی ئه‌و كاره‌وه. دادگا بڕیارێك ده‌رده‌كات، پاشان لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا ئه‌نجامێك ده‌رده‌كات. به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌یدات سیاسیه. بڕیاری رادهستكردنهوهكهش هه‌ر سیاسیه، بڕیاری رادهستنهكردنهوهشی هه‌ر سیاسیه. یاسا ته‌نیا ژێرخانێك دروست ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره سیاسیه ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بریاره ئه‌گه‌ر به ئاڕاسته‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی بێت به توركیا ئه‌وا به واتای دۆستایه‌تی توركیا، به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات دبێت. ئه‌گه‌ر بریاره‌كه به به‌پێچه‌وانه‌وه بێت، ئه‌وا به‌واتای ئه‌وه دێت كه له‌به‌ر تیرۆریستێك توركیا له ده‌ست ده‌دات".