Berin Alpaslan Gökçe
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
بەکر بۆزداغ گوتی: "له ئێستادا عه‌فرین كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام كاری توركیا له عه‌فرین كۆتایی نه‌هاتووه. ئێمه هێشتا كاری زۆرمان هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ین".
- "پێویسته ناوچه‌كه پاكبكرێته‌وه"
بەکر بۆزداغ له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی عه‌فرین گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك مەدەنی و ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستدا. تیرۆریستان پێش هه‌ڵاتنیان ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی چێنراویان به‌جێهێشتووه. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌موو جۆرە تهقەمەنی و بۆمب پاكبكرێته‌وه".
- "هیچ زیانێك به‌و شوێنانه نه‌گه‌یه‌نراوه كه خه‌ڵكی مەدەنی تیادا نیشته‌جێیه"
ناوبراو زیاتر له‌باره‌ی ئۆپوراسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه دوا و گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه بۆ ناوچه‌ی عه‌فرین ئه‌نجاممانداوه، ته‌نها به پاككردنه‌وه‌ی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه/په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه و داعشه‌وه سنووردار نابێت. ئه‌مه ته‌نها یه‌كێكه له ئامانجه‌كان. گرنگترین ئامانج، په‌كخستنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر و ده‌وڵه‌تێكی تیرۆره له ناوچه‌كه‌دا. لقی زه‌یتون دوێنێ به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی تۆماری كرد، پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی تیرۆر و ده‌وڵه‌تی تیرۆری په‌كخست و له‌ناوی برد".
- "خۆیان نه‌كشانه‌وه، ترسان و هه‌ڵاتن"
بەکر بۆزداغ گوتی: "رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌وێی (عه‌فرین) بۆ توركیا به‌جێنه‌هێشتووه. ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌مه بكه‌مه‌وه. هه‌ندێك له پێگه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ههواڵگهلێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه خۆیان كشاونه‌ته‌وه. ئه‌وان نه‌كشاونه‌ته‌وه، زانییان كه له‌وه زیاتر خۆیان له‌به‌ر هێزی سه‌ربازانی سوپای توركیا پێڕاناگیرێت، هه‌ر بۆیه هه‌ڵاتن و ئه‌وێیان به‌جێهێشت. كاتێك ته‌ماشای ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه ده‌كه‌ین كه له تیرۆریستان جێماوه، زۆر باش ئه‌مه تێده‌گه‌ین. ئه‌گه‌ر له جیاتیی هه‌ڵاتن به شێوه‌یه‌ك پلان بۆ دانراو و ستراتیجی ئه‌وێیان به‌جێبهێشتایه، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی ئه‌وێیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد".
- "ئامانجمان راده‌ستكردنی ناوچه‌كه‌یه به خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆی"
بەکر بۆزداغ گوتی: "گوتمان كه مانه‌وه‌مان له‌وێ (عه‌فرین) هه‌میشه‌یی نییه. ئه‌وه هیچ كه داگیركا‌ر نیین. ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئێمه: داماڵینی تیرۆره له ناوچه‌كه و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی، ئاسایش، ئاشتی، سه‌قامگیرییه به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر. دوای ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه‌مان له تیرۆریستان رزگار كرد، ئامانجمان ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی بكه‌ینه‌وه".