Kemal Karadağ
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ده‌ككا - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند "قودس هێڵی سووری جیهانی ئیسلامییە. کۆبوونەوەی نائاسایی لووتکەی ئیسلامی کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ئیستانبوڵ ئەنجامدرا. پەیامێک بوو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە پایتەختی مێژوویی فەڵەستین و پاراستنی بارودۆخی یاسایی ناوچەکە".
له 45همین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی‌دا كه له دا‌کا پایته‌ختی به‌نگلادیش به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ نوێنه‌رایه‌تیی توركیای كرد.
بۆزداغ له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی سه‌رۆكی ئه‌م قۆناغه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی سهركۆماركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی خوێنده‌وه.
بۆزداغ رایگه‌یاند پڕۆژه بڕیارێكیان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی توركیا و به‌نگلادیش له‌مانگی تشرینی دووه‌مدا له ئیستانبوڵ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ریفۆرم له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی‌دا پێشكه‌شكردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ پشتگیریكردنی پڕۆژه بڕیاره‌كه بانگهێشتكرد.
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه بۆزداغ گوتی "به‌داخه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ، تیرۆریزم، قه‌یرانی مرۆیی و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌ی ناسه‌قامگیری، جوگرافیای رێكخراوه‌كه‌مانی گرتووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌رێژه‌یه‌كی باش مه‌ترسیی داعش له سووریا و عێراق له‌ناوبراوه، ئەلشهباب، بۆكۆحه‌رام، په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و فه‌تۆ و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه هێشتا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاته ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌مان هه‌یه و رێگرن له‌به‌رده‌م ئاشتی و سه‌قامگیری و بووژانه‌وه‌دا".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ له‌باره‌ی قودسه‌وه گوتی "قودس هێڵی سووری جیهانی ئیسلامییە. کۆبوونەوەی نائاسایی لووتکەی ئیسلامی کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ئیستانبوڵ ئەنجامدرا. پەیامێک بوو بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە پایتەختی مێژوویی فەڵەستین و پاراستنی بارودۆخی یاسایی ناوچەکە".