23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
بۆڵو - AA
کارگەیەک لە سنووری پارێزگای بۆڵو لە کارگەی رستنوچنینەوە بووەتە کارگەی دروستکردنی دەمامک.
خاوەنی کارگەکە، بارش یەمیشچی لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ویستوویانە سوود بە رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بگەیەنن کە لەئێستادا بووتە هەڕەشەیەکی مەزن لەسەر تورکیا و جیهان.
بارش یەمیشچی ئاماژەی بەوەشدا کە هەرچەندە بڕیاربوو لە چوارچێوەی رێگرییەکان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تا کۆتایی ئەم مانگە کارگەکەیان بە داخراوی بمێنێتەوە، بەڵام بۆ دابینکردنی بڕی پێویست لە دەمامک بۆ تورکیا داوای لە کرێکارەکانی کارگەکەی کردووە بەخۆبەخش دەست بە دروستکردنی دەمامک بکەن، کرێکارەکانیش ئەم داوایەیان قبوڵ کردووە و بەم شێوەیە کارگەکە دەستی بە بەرهەمهێنانی دەمامک کردووە.
ناوبراو لە بارەی ئامانجی کارگەکەشییەوە گوتی: "ئامانجمانە ٢٥ هەزار دەمامک دروست بکەین ئەگەر وڵاتەکەمان پێویستی بە دەمامکی زیاتریش بێت ئێمە ئامادەین هەوڵی دابینکردنی بدەین".