Ömer Ürer,Murat Ataseven,Mehmet Emin Gürbüz
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
دوزجە/بۆڵو - AA
بارانی بەلێزمە و تەم، چیای بۆڵو-یان گرتەوە.
ماوەی دوو رۆژە باران و تەم ناوچەکەی گرتووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین.

بەمهۆیەشەوە شۆفێران ناچاربوون بەوریاییەکی زۆرەوە لەسەر رێگای نێوان قەزاکانی پارێزگای دوزجە و بۆڵو، شۆفێری بکەن.
تیمەکانی هاتوچۆ و پۆلیس، بەبەردەوامی لەسەر رێگاکانن و هۆشداری ئەوە دەدەنە شۆفێران کە خۆیان لە خێرایی زۆر و لێکنزیکبوونەوەی ئۆتۆمبێلەکان بەدوور بگرن.
لەلایەکی دیکەشەوە بارانی بەلێزمە لە ناوەندی پارێزگاکانی دوزجە و بۆڵو دەبارێت.