Mehmet Emin Gürbüz
19 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
بۆڵو - AA
لەناو تونێلی چیای بۆڵودا، زنجیرەیەک رووداوی هاتوچۆ روویاندا و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئاکامدا، رێگای سەرەکی بۆڵو-ئیستانبوڵ بە رووی هاتوچۆدا داخرا.
بەهۆی بەفربارین و نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، چەند ئۆتۆمبێلێک لەناو تونێلی چیای بۆڵو بەیەکیاندا کێشا.
دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە و هاتوچۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
بەهۆی بوونی چەند بریندارێکیشەوە، رێگاکە بەڕووی هاتوچۆدا داخرا تا بتواندرێت بەخێرایی بریندارەکان بگەیەندرێنە نەخۆشخانە.