Ramazan Ercan,Meriç Ürer
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
ئیزمیر- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەردانی سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە شارۆچکەی بۆرنۆڤا کرد و لە پاسی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە، گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوانی شارۆچکەکە کرد.
بینالی یڵدرم بە پەسنەوە باسی خەباتی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرد و گوتی:
"ئێستا نۆرەی قەندیلە. ئەوێش بەسەریاندا دەڕووخێنین، پەیمانی ئەمەمان داوە، مافی ژیان نادەین بەو رەوشتنزمانە. ئەو رەوشتنزمانە رێکخراوێکی تیرۆریستین کە پرۆژەیەکن. ئەوانە خەمێکیان بە ناوی خەمی کورد نییە. ئەم تیرۆرە بەڵایە بۆ کوردەکان و تورکەکان و بۆ گەلیش. لەناوبردنی ئەم تیرۆرەش قەرزی سەرشانی ئێمەیە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.