Ramazan Ercan,Muhammet Ali Kemal
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
ئیزمیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "لە کاتێکدا ژمارەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بەر لە ٢٠٠٢ کاریان کردووە بریتییە لە پێنج ھەزار لە کۆتایی ٢٠١٧دا واتە دوای ١٥ ساڵ، بۆ ٥١ ھەزار و ٨١٤ بەرزبووەتەوە. زیاتر لە ١٠ ھێندە ھەڵکشانی بەخۆوە بینیوە، ئەگەر بێت و ژمارەی کارمەندانی خاوەن پێداویستیی کەرتی تایبەتیش بۆ ئەمە زیاد بکەین، ژمارەکە بۆ زیاتر لە ١٥٠ ھەزار بەرزدەبێتەوە. ناچاریی ئەوەمان داناوە کە لەسەدا سێی کارمەندانی کەرتی گشتیی و تایبەت لە کارمەندانی خاوەن پێداویستیی تایبەت پێکبێن. لە ئەنجامی سیاسەتی دابینکردنی ھەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ژمارەکە لە کەرتی گشتییدا بۆ سەروو ٥٠ ھەزار و لە کەرتی تایبەتدا بۆ سەروو ١٠٠ ھەزار ھەڵکشاوە".