Hemın, Baki
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2016
دیاربه‌كر - AA
وه‌زیری گواستنەوەی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ناوچه‌ی سووری سووتێنراو و رووخێنراو، ده‌كه‌ینه خۆشترین شوێنی دیاربه‌كر. مێژووی ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ ده‌خه‌ینه‌وه‌ڕوو. هەوڵ بۆ چارەسەری ژیانی نزیكه‌ی 4 هه‌زار هاووڵاتیمان دەدەین كه زیانی مادییان به‌ركه‌وتووه و ماڵ و حاڵیان به‌جێ هێشتووه".
یڵدرم له‌گه‌ڵ ههیهرك له یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی مه‌هدی ئه‌كه‌ر و په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی غالب ئه‌نسارئۆغڵو و ئه‌بووبه‌كر باڵ، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی لقی پارته‌كه‌ی له دیاربه‌كر كرد.
یڵدرم له گوته‌یه‌كدا باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌ی سوور دژی په‌كه‌كه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ركی هێزه‌کانی ئەمنی قورسه و له نێوان ژیان و مردن‌دا تێده‌كۆشن.
ناوبراو له گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزه‌کانی تەناهی هه‌ستیاریی زۆر نیشانده‌ده‌ن بۆ ئەوەی خه‌ڵكی سڤیل زیانی به‌رنه‌كه‌وێت.
یڵدرم له گوته‌كانیدا وه‌بیری هێنایه‌وه كه دیاربه‌كر شارێكی گرنگ و دێرینه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 9 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئەو گوتی: "خۆزگه دیاربهكرمان بەشێوه‌یه‌كی جیاواز ببینیایه نه‌ك به‌م حاڵه‌ی ئێستاوه. دیاره تاوانی كێیه ئه‌م شاره وای به‌سه‌رهاتووه. ئه‌وانه‌ی به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتن و زمانی ئاشتییان به‌كارهێنا، بینیمان چۆن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان له زمانی ئاشتی هه‌ڵگرت و زمانی جه‌نگیان به‌كارهێنا. ئه‌وانه‌ی ده‌نگی زیاتر له 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری ئه‌م شاره‌یان به‌ده‌ست هێنا و په‌یمانیان دا ببنه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان. به‌داخه‌وه بوونه‌ته نوێنه‌ری ئه‌وانه‌ی بێ ترسانه و بێ گوێدانه منداڵ و گه‌وره و بچووك كه‌وتوونه‌ته كوشتنی خه‌ڵكی دیاربه‌كر و پۆلیس و سه‌رباز. ئه‌مه به‌و جۆره ناڕوات به‌ڕێوه. یان ده‌بن به نوێنه‌ری ئه‌و سه‌دان هه‌زار دیاربهكرییهی متمانه‌ی پێ به‌خشیون، یان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌بن. له په‌رله‌مانی گه‌لدا نابێت نوێنه‌رایه‌تی تیرۆر بكه‌ن. له په‌رله‌مانی گه‌لدا نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكه‌ن. با به‌خۆیاندا بچنه‌وه".
وه‌زیری گواستنەوەی توركیا له گوتاره‌كه‌یدا باسی له مێژووی ناوچه‌كه كرد و رایگه‌یاند، فه‌رمانده كورده‌كان بوون هێرشی خاچپهرستهكانیان راگرت.
یڵدرم دەڵێت: "به كورد، عه‌ره‌ب، تورك، سریانی، ئه‌رمه‌نی و چهركهزهوه و له ههرئایین و بیروباوه‌ڕێك بووبن یه‌ك بووین و شانبه‌شانی یه‌كتر خه‌باتمان كرد. ئه‌وانه‌ی هێرشی خاچپهرستهكانیان راگرت، فه‌رمانده كورده‌كان بوون. ئه‌م وڵاته كه ده‌یان هێرشی خاچپه‌رسته‌كانی تێك شكاندووه، به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌شدا سه‌رده‌كه‌وێت و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش پێشكه‌شی نه‌وه‌كانمان ده‌كه‌ین".
یڵدرم له‌باره‌ی پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كانی دیاربه‌كره‌وه زانیاریی خسته‌ڕوو و گوتی: "سووری سووتاو و رووخا‌و ده‌كه‌ینه جوانترین شوێنی دیاربه‌كر. مێژووه‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌كه‌ینه‌وه تیشكی رۆژ. ده‌بینه ده‌رمان بۆ ده‌ردی نزیكه‌ی چوار هه‌زار له دانیشتوانه‌كه‌ی كه لێیان قه‌وماوه، له ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و زیانیان به‌ركه‌وتووه. به‌جوانترین شێوه ژیانێكی نوێی خۆشگوزه‌رانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین به خانووی نوێ و كه‌لوپه‌لی نوێوه. هه‌موو كارێكی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین. سوور بۆنی برایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا بۆنی خوێن، باروت و پێكدادانی هه‌یه. له‌وێدا كڵێسا و سیمبولی ئیسلامی بوونی هه‌یه. مزگه‌وتمان هه‌یه. به‌داخه‌وه شوێنێكی وه‌ها خاوه‌ن مێژوویی زۆر و به‌های كولتوور له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وای به‌سه‌ردا هێنراوه به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی تێده‌په‌ڕن، رێك ده‌خرێنه‌وه".
یڵدرم، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ساڵی داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تێرمیناڵ، گۆڕه‌پان و فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كر دانه‌خرێت، گۆڕه‌پانێكی نوێ بنیات ده‌نێین بۆ هه‌ڵسان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه.
یڵدرم، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رێگایه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دیاربه‌كر دروستیان كردووه له پاش ئه‌نقه‌ره درێژترین رێگای ده‌ره‌وه‌یه و گوتی: "ده‌زانن سه‌ره‌ڕای چی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م شاره‌وانییه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ین. هه‌موو ئه‌و رێگا قیرهتاوه جوانانه ئێمه دروستمان كردووه. هێشتا شاره‌وانییه‌كه بزمارێكی دانه‌كوتاوه. هه‌موو ساڵیك 400 ملیۆن لیره بۆ شاره‌وانی دیاربه‌كر دێت. ئه‌و پارانه بۆ كوێ ده‌چن؟ لێپرسینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین. لێیان دهردههێنینهوه. با هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت. تاڵانی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه. سه‌رچاوه بۆ ئه‌وانه دابین ده‌كه‌ین كه ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ رووخاندنی وڵات و شار. شتێكی له‌و شێوه‌یه نابێت. كه‌س به‌وه رازی نابێت. زۆری رۆشت، كه‌می ماوه. با له ناوه و ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانی هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان به راستی هه‌یه، باوه‌ڕمان به گه‌ل هه‌یه، متمانه‌مان به هاووڵاتییانی دیاربه‌كر هه‌یه. هه‌ستیاریمان بۆ ئه‌وه‌یه كه‌سانی بێ تاوان زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت. ئەگینا هه‌موو شتێك ئاسانكارییه‌كی هه‌یه".