Mümin Altaş
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
بینگۆل - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، رایگه‌یاند: "له‌م خاكه‌دا هیچ كه‌سێك له كه‌سێكی دیكه له‌پێشتر نییه. فه‌تۆ خۆی و بهردهستهكانیشی باجه‌كانیان ده‌ده‌ن. هه‌موو هاووڵاتییانمان كه له‌ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ماندا ده‌ژین تاجی سه‌رمانن. زازاكان تاجی سه‌رمانن، كورده‌كان تاجی سه‌رمانن، توركه‌كان تاجی سه‌رمانن، عه‌ره‌به‌كان تاجی سه‌رمانن، رۆمه‌كان تاجی سه‌رمانن، توركمانه‌كان تاجی سه‌رمانن، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌م خاكه‌دا تاجی سه‌رمانه".
له گوتارێكیدا كه به‌بۆنه‌ی قۆناغی ده‌نگدانی گه‌ل له‌سه‌ر گۆڕانكاری ده‌ستوور له مه‌یدانی دیموكراسی 15ی تهمووز پێشكه‌شی كرد، یڵدرم ناوی یه‌ك به یه‌كی شارۆچكه‌كانی بینگۆلی هێنا و سڵاوی له هاووڵاتییان كرد.
یڵدرم باسی له گرنگیی پێكه‌وه‌ژیان كرد له توركیا و، رایگه‌یاند "ئێره وڵات و نیشتمانی ئێمه‌یه. ئێمه هه‌زار ساڵه له‌م نیشتمانهداین. به‌ئیزنی خوا ساڵه‌های دیكه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. له‌م خاكه‌دا هیچ كه‌سێك له كه‌سێكی دیكه له‌پێشتر نییه. فه‌تۆ خۆی و بهردهستهكانیشی باجه‌كانیان ده‌ده‌ن. هه‌موو هاووڵاتییانمان كه له‌ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ماندا ده‌ژین تاجی سه‌رمانن. زازاكان تاجی سه‌رمانن، كورده‌كان تاجی سه‌رمانن، توركه‌كان تاجی سه‌رمانن، عه‌ره‌به‌كان تاجی سه‌رمانن، رۆمه‌كان تاجی سه‌رمانن، توركمانه‌كان تاجی سه‌رمانن، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌م خاكه‌دا تاجی سه‌رمانه".