İlhan Eren İnan,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
بەدلیس - AA
رێگای گوندەكانی شارۆچكەی خیزان سەربە پارێزگای بەدلیس كە هەندێك شوێنی چوار بۆ پێنج مەتر بەفری تیادایە، بەهەوڵی تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاكان، بەڕووی هاتوچۆدا دەكرێنەوە.
بەدرێژایی وەرزی زستان تیمەكان سەرقاڵی كردنەوەی رێگای گوند و كێڵگەكانی سنووری پارێزگاكەن.
لەئێستادا تیمەكان سەرقاڵی كردنەوەی رێگای گوندی كارلی تەپەن كە بەرزیی بەفر لە هەندێك شوێنیدا دەگاتە چوار بۆ پێنج مەتر.