بەدلیس
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەڤەری عەلی قوربان لەپارێزگای بەدلیس لەبارەی پیت و بەرەکەتی خاکی ناوچەکە گوتی " سروشت و خاکی گوندی تەتوان لەبارە بۆ سەوزەو میوە.
ئەمساڵ بەھۆی زۆری بەرھەمی سێو،پەلی دارەکان تەواو شۆڕبوونەتەوەو مەترسی ھەیە بەھۆی زۆری سێو بشکێنەوە. خاوەن رەزەکان دەرسەکیان خستووەتە ژێر پەلەکان بۆ راگرتنی.ئەو دیاردەیە بەڵگەی بەپیتیی خاکەکە دەگەیەنێ".