Fahrettin İbrahim
04 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، شەوی رابردوو سێ شوێن لە ناوچەی قازی و یەک شوێن لە ناوچەی وەقف سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کرانە ئامانج و لەناوبران.
تورکیا لەسەر بنەمای مافی نێودەوڵەتی بەرگریکردن و پشتبەستن بە بەندی 51ی بەڵگەنامەی مافی بەرگری نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی 24ی مانگی رابردوو دەستی بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا، کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکان وەرگیراون لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، کاتژمێر21:51 بۆ کاتژمێر 23:19 شەوی رابردوو، سێ شوێن لە ناوچەی قازی و یەک شوێن لە ناوچەی وەقف-ی سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کرانە ئامانج و لەناوبران.
راگەیەنرا کە فڕۆکەکان دوای جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان، بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.