شانڵی ئورفە
لە نزیك هێڵی سنووری شارۆچكەی سوروچی سەر بە شانڵی ئورفە شەڕی نێوان رێكخراوی داعش و یەپەگە بەردەوامە.
نزیكەی یەك حەفتەیە شەڕی نێوان داعش و گروپە كوردییەكان لە گوندی شیفەتەكی سەربە كۆبانێی بەردەوامە و ئەو هێڵە ئاسنیەی كە بەرەو كۆبانێ دەڕوات بە كامیۆنێك گیراوە.
هەروەها شەڕوپێكدادانی هەردوولا لە گەرەكی قەرەجەی شارۆچكەی سوروچ و گوندی مەرد ئیسماعیلی سەر بەو شارۆچكەیە دەبیندرێ.
بەم هۆیەش هێزەئاسایش پارێزەكانی توركیا رێوشوێنی ئەمنی تەواویان گرتۆتەبەر و ناهێڵن هیچ كەسێك لە هێڵی سنووری نزیك ببێتەوە.