ئورفە
تاوەرە ٧٠ مەترەکە سێ رۆژ پێش ئێستا لە رێگەی سڵنگەوە لە بەندەری ئەسکەندریەوە خرایە سەر پشتی ترێلە.
بەھۆی قورسی کێش و درێژیەکەی لە رێگەی سڵنگەوە یەکێک لە پێشەوە ئەویدیکە لە دواوە لە رێگەی وشکانیەوە دەبن بۆ پێچ پێکردنەوەوەو ھاوکاریکردنی لە شوێنە بەرزاییەکان و شوێنە سەختەکاندا، چونکە کێشی قورسەو درێژەیەکەی یەکجارە، تریڵەکە لەو شوێنانەی دەیگاتێ بووەتە سەرنج و سەرسامی خەڵکی ناوچەکە.
ئەو ئامێرەی کە تاوەرە ٢٥٠ تەنەکەی بارکردوە، کاتەکانی شەو گەیشتە شارۆچکەی بۆزۆڤای سەر بە پارێزگای ئورفە.
بەپێی بەرنامەکان چاوەڕواندەکرێ تاوەرەکە ١٢ رۆژی دیکە بگاتە شاری ھەولێر.
شۆفێری ترێلەکە موراد کڕشان لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تیمەکەمان پێکھاتووە لە حەوت کەس و لە نێوانیان ئەندازیاری سەرپەرشتیاری تێدایە."
کڕشان ئاماژەی بە تێپەربوونی ٢٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و گوتی: "بەپێی رەچاوکردنی رێگاکە لە ھەندێک جار خێراییمان دەگاتە سەعاتێک لە ٢٠ کیلۆمەتردا، ئەمشەو لە شارۆچکەی بۆزۆڤا دەمێنینەوە، ئینشااللە ١٢ رۆژیدیکە دەگەینە ھەولێر."