بینگۆل
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای تەکستایلی بینلەر (وەدات بینگۆل) بۆ ئاژانسی AA گوتی " شاندێکی سوپای عێراق لە میانەی سەردانی خۆی بۆ بینگۆل لێکۆڵینەوە لە سەر کار و بەرھەمەکانی کۆمپانیای (تەکستایلی بینلەر) کرد و بە خۆشحاڵییەوە گەڕایەوە."
وەدات بینگۆل گوتی" ماوەیەک دوای ئەو سەردانە، پێش جەژنی قوربان بانگھێشتی عێراق کراین و دوای گفتوگۆی دوولایەنە، پەیمانێکمان بۆ دابینکردنی جلوبەرگی سوپای عێراق لە لایەن کۆمپانیاکەمانەوە ئیمزا کرد."
بینگۆل رایگەیاند: بۆ دوورینی جلوبەرگی سوپای عێراق ئێمە وەکو کۆمپانیای تەکستایلی بینلەر دەستمان بە ئامادەکاری پێویست کردووە و سەرەتا جلوبەرگی ھێزی پاسەوانی سنوری ئامادە دەکەین.
بینگۆل گوتی" بە پێی ئەو پەیمانە کە ئیمزا کراوە دەبێ سەرەتا جلوبەرگی ھێزی پاسەوانی سنور ئامادە بکەین، بۆیە ئێمە دەستمان بە ئامادەکاری کردووە، چەندین نموونەمان پێشکەشی لایەنی عێراقی کردووە و ئەوانیش لە نموونەکان زۆر رازین و بۆ دابین کردنی جلوبەرگی ھێزی پاسەوانی سنور حەفتەی داھاتوو دەست بەکار دەکەین. بیرمان لە گەورە کردنی کۆمپانیاکەمان کردووە، بەڵام بە ھۆی نەدۆزینەوەی شوێنی گونجاو جارێ ناتوانین گەورەی بکەین. ھیچ پێویست ناکات لە شوێنێکی دیکە بە دوای دۆزینەوەی رێگای بووژاندنەوەی بینگول بگەڕێین چونکە کەرتی تەکستایل دەتوانێ بەرھەمی ناوچەکە دابین بکات."