Cemal Çavdar,Şahin Balcı,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
ئەرزەڕۆم - AA
ژیان لە هەریەک لە شارۆچکەکانی کارایازی ئەرزەڕۆم و ئەلەشکیرتی ئاگری، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە کاریگەریی نەرێنی کەوتووەتە سەر.
لە کارایازی، بە هۆی ئەو بەفرەی کە سەر لە ئێوارەوە دەستی بە بارین کرد، شارۆچکەکە سپی پۆشی.
ئاستی بارینی بەفر پێنج سانتیمەترە، بە هۆی ئەوەی کە بەفرەکە لە پڕ باری، بووە هۆی ئاستەنگ بۆ هاووڵاتییان.
بە هۆی بەفرەکەوە ئاستەنگ لە هاتوچۆدا درووستبووە و ئۆتۆمبیلەکان تووشی ناڕەحەتی لە پێشڕەوییکردندا دەبنەوە.
هاوکات لە شارۆچکەی ئەلەشکیتی ئاگری، بەدرێژی رۆژ بارانی بەلێزمە باری و سەرلە ئێوارەش بارانەکە بۆ بەفر گۆڕا. هاوشێوەی کارایازی بە هۆی بەفرەکەوە شارۆچکەکە، سپی پۆشی.
لەسەر رێگەی سەرەکی ئاگری-ئەرزەڕۆم، رووباری ساریجان و چیای ساج، بارینی بەفر بۆ گەردەلوولی بەفر گۆڕا.
یەکێک لە دانیشتوانی شارۆچکەکە، فوئاد ئۆزتورک بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد زستان ئەمساڵ زوو دەستیپێکردووە و پلەکانی گەرما دابەزیون و گوتی: ''لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەفر دەبارێت. بەوە دڵخۆش بووین بەڵام وادیارە کە زستانی ئەمساڵ سەخت دەبێت''.