Mustafa Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
ئیزمیر – AA
لە هەڵمەتێکدا لە ئیزمیر ١٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کران.
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیزمیر لە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر داعش بڕیاری دەستگیرکردنی ١٠ گومانلێکراوی دا، تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆری ئاسایشی ئیزمیر هەڵمەتێکی هاوکاتیان بۆ سەر ناونیشانی ئەو کەسانە لە شاری ئیزمیر و شارۆچکەی مەنەمەن ئەنجام دا و هەر ١٠ گومانلێکراوەکەیان دەستگیر کرد.
لە هەڵمەتەکەدا دوای گەڕان و پشکنینی ناونیشانی گومانلێکراوان ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵی دۆزرانەوە و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەردا گیرا.
دواتر دەستگیرکراوان پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا. دوو لە دەستگیرکراوان ئافرەتن و یەکێکیان هەڵگری رەگەزنامەی سوورییە.