Hasan Namlı,Bestami Bodruk
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
دیاربەکر - AA
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە کە خوێندکارانی هەڵگرتبوو لە شارۆچکەی خانی سەر بە پارێزگای دیاربەکر ٩ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەپێی زانیاریەکان پاسێکی خوێندکاران لە ناوەندی شارۆچکەکە لە نزیک مەزارگەی بوراک لە گەڕەکی بەلەن تایەیەکی دەتەقێت و لەئەنجامدا وەردەگەڕێت.
لەکۆی ١٣ سەرنشینی نێو پاسکەکە ٩یان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی حکوومی خانی کران.
بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروست یەکێک لە بریندارەکان سەختە.