Hatice Özdemir Tosun,Kadir Karakuş,Rewa Mahmut Hasan
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
پەرلەمانی تورکیا-AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگەیاند "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و بڕیارنامانه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كار دوورخراونه‌ته‌وه، 110 هه‌زار و 778 كه‌سه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گهڕاندراونهتهوه سه‌ر كاره‌كانیان، سێ هه‌زار و 604 كه‌سە، هەروەها ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و بڕیارنامانه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كار ده‌ركراون، 107 هه‌زار و 174 كه‌سه".
لیژنەی ناوخۆیی پەرلەمانی تورکیا لەسەر تاوتوێکردنی وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست لەبارەی بارودۆخی نائاسایی و ئەو بڕیارنامانەی مامەڵەی یاسایان لەگەڵ دەکرێت، کۆبوویەوە.
لە دانیشتنەکەدا بەکر بۆزداغ بە ناوی حکوومەتەوە زانیاری لەسەر دەرکراوانی قۆناغی بارودۆخی نائاسایی و گەڕاندنەوەیان و بڕیارنامە کە مامەڵەی یاسایان لەگەڵ دەکرێت، پێشکەش بە لیژنەکە کرد.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا کە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکە بەردەوامی هەیە و لە سەرەتادا خوازیاربوون بارودۆخی نائاسایی لەماوەیەکی کورت‌دا تەواو بێت، بەڵام بە هۆی پێشهاتەکان و بۆ بەردەوامی دان بە بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی فەتۆ، بارودۆخی نائاسایی پێویست بوو، بۆ جاری شەشەم درێژ کرایەوە.
بەکربۆزداغ گوتی:
"تا ئێستا 105 هه‌زار و 151 كه‌س داوایان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه له كاروباری باری نائاسایی كردووه. كۆمسیۆنه‌كه بڕیاری له‌باره‌ی هه‌زار و 562 كه‌سه‌وه داوه، له‌وانه‌ش 41 په‌سه‌ند و ئه‌وانی دیكه‌ش ره‌تكراونه‌ته‌وه. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و بڕیارنامانه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كار دوورخراونه‌ته‌وه، 110 هه‌زار و 778 كه‌سه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گهڕاندراونهتهوه سه‌ر كاره‌كانیان، سێ هه‌زار و 604 كه‌سە، هەروەها ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و بڕیارنامانه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كار ده‌ركراون، 107 هه‌زار و 174 كه‌سه".