Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
واشنتۆن AA
کۆشکی سپی رایگەیاند کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی رۆژی نیشتمانی فەڕەنسادا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئێمانوێل ماکرۆن پرسی بەرنگاری تیرۆر و سووریا، تاوتوێی دەکەن.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی زانیاری بە رۆژنامەنووسان دا لەبارەی سەردانەکەی ترەمپ بۆ فەڕەنسا و ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی ترەمپ-ماکرۆندا پەیوەندی دووقۆڵی و کێشەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن بە تایبەتی دوایین دۆخی سووریا و پرسی بەرەنگاری تیرۆر تەوەری کۆبوونەوەکەیان دەبێت و لەو بارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆر دەکەن.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندیەکان لەگەڵ فەڕەنسادا لەوپەڕی باشیدان، بەڵام لەسەر هەندێک پرس جیاوازی بیروبۆچوونیان هەیە.