Mohammed Baqi Hussein
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
ته‌رمی ئه‌و 13 كه‌سه‌ی له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر ئه‌نجامیاندابوو گیانیان له‌ده‌ست دا، راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
12ی ئه‌م مانگه له گه‌ڕه‌كی ساری قامیشی ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر، له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لامارێك ئه‌نجام درا و تێیدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 26 کەسی دیكه‌ش بریندار كران. له‌ئێستاشدا پێنج لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاجیای داواكاری گشتیی دیاربه‌كر له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره‌وه ده‌ست پێ كراوه و به‌رده‌وامە.
ته‌رمی ئه‌و 13 كه‌سه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا له په‌لاماره‌كه‌دا دیارنه‌ماون، دوای ئه‌وه‌ی تێستی DNA یان له ئیستانبوڵ بۆ ئه‌نجام درا، راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
كاروانێك ئوتومبێلێ فریاكه‌وتن كه ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و گوندی تانشك به‌ڕێكه‌وتن.
- 13 ته‌رمه‌كه له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ده‌نێژرێن
له گوندی تانشك 13 گۆڕ ئاماده كران و بڕیاره دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ، نوێژی مردووش ئه‌نجام بدرێت و 13 ته‌رمه‌كه بنێژرێن.
بڕیاره هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئالا و وه‌زیری گه‌شه‌پێدان جه‌وده‌ت یڵماز له ڕێوڕه‌سمی بهخاكسپاردنهكهدا به‌شدار بن.
هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان له گونده‌كه گرتۆته‌به‌ر.
12ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی سوور له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لامارێك ئه‌نجام درا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.