Mohammed Baqi Hussein
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
دارهخهكانی ده‌ریاچه‌ی وان هاوشێوه‌ی سه‌له‌موونی نه‌رویجی كۆچی پێچه‌وانه‌یان له‌وه‌رزی زۆربووندا ده‌ستپێكرد.
دارهخهكان كه ته‌نها له ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژین، له 15ی ئایاره‌وه تا 15ی تهمووز له ئاوه سازگاره‌كاندا ده‌ژین.
ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی سه‌ردانی وان ده‌كه‌ن و ته‌ماشای كۆچی دارهخهكان ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار كه له‌سه‌ر زێی به‌ندیماهی له شارۆچكه‌ی مورادییه ته‌ماشای كۆچی دارهخهكان ده‌كه‌ن، بانگهێشتی هه‌مووان ده‌كه‌ن بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه.
گه‌شتیارێك به‌ناوی ئه‌ركان تونچ ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت له وه‌رزی زۆربووندا ئه‌م ماسییانه راو نه‌كرێن. پێویسته چۆن رێز له ژنێكی دووگیان ده‌گیرێت، به‌هه‌مان شێوه رێز له‌و ماسییانه‌ش بگیرێت. لێره‌دا هه‌وایه‌كی پاك و سرووشتێكی بێ وێنه و ده‌نگی ئاو و كۆچی ماسییه‌كان پێكه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێشه. ده‌مانه‌وێت هه‌مووان ئه‌م جوانییه ببینن".