AA
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
گیرنه - AA
سه‌ركۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مسته‌فا ئاكجی رایگەیاند کە نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ قوربانییه‌ك له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی له خۆرهه‌ڵاتی شاری گیرنه، له‌نێو جبهخانهیهكدا به هۆی ئاگركهوتنهوهوه روویدا، مایه‌ی دڵخۆشییه.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كان، مسته‌فا ئاكنجی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌رسین تاتار و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه، قودره‌ت ئۆزهرسای سه‌ردانی شوێنهیهكهیان كرد.
مستەفا ئاكنجی له شوێنی رووداوه‌كه‌وه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "مایه‌ی دڵخۆشییه هیچ قوربانییه‌ك له‌و ته‌قینه‌وانه نهوكهوتووهتهوه كه له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی له خۆرهه‌ڵاتی گیرنه كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌نێو جبهخانهیهكدا روویدا".
سه‌ركۆماری تورکی قوبرسی باکوور تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون و ته‌قینه‌وه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و هیچ دۆخێك نییه كه مایه‌ی نیگه‌رانیی بێت.
مسته‌فا ئاكنجی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کە به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له فەرماندە سه‌ربازییه‌كانه‌وه دهستیكهوتوون، ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كان كۆتاییان هاتووه، به‌ڵام ئه‌وان له په‌یوه‌ندیی و راوێژدان له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌گه‌ر پێویستیكرد، ئه‌وا هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌رسین تاتار هیوای خواست ته‌قینه‌وه‌كان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بوه‌ستن و داوای هێمن بوونه‌وه‌ی له دانیشتوان كرد.
ئەرسین تاتار به گرنگییه‌وه باسی له‌وه‌كرد، رووداوه‌كه هیچ قوربانییه‌كی لێنهوكهوتووهتهوه و ناوچه‌كه پارێزراوه.