Necat Hazar
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
وان - AA
لە شارۆچکەی ئەدرەمیت سەربە پارێزگای وان، مینی پاسێک لە خاڵێکی پشکنیندا رادەوەستێنرێت و ٥٠ کیلۆ و ٣٦٠ گرام هێرۆیینی تیادا دەگیرێت.
بەپیی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان کارەکان دژبە پلانداڕێژەرانی چالاکی کۆکردنەوە، گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بەردەوامی هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ماددەی هۆشبەر لە گەڕەکی کوروباش سەربە شارۆچکەی ئەدرەمیت لە خاڵێکی پشکنیندا مینی پاسێک کە ژمارەکەی 69 AT 512 ە و م.س شۆفێری بووە رادەگیرێت.
لە رێی سەگی راهێنراوی تایبەت بە ماددەی هۆشبەرەوە دوای پشکنین لەنێو مینی پاسەکەدا، دەستگیرا بەسەر ٥٠ کیلۆ و ٣٦٠ گرام هێرۆییندا کە لە ١٠٠ پاکەتدا بوون.
م.س ی شۆفێر دەستبەسەر کرا.