دیاربهكر
له نزیك بارەگای سهرۆكایهتی لقی دیاربهكری ئاك پارتی له شارۆچكهی كایاپنار بۆمبێكی دهنگی تهقییهوه و هیچ جۆرە زیانێکی لێنهكهوتهوه
بۆمبەكە لەلایەن كەسێك یان چەند كەسێكی نەناسراوەوە هەڵدراوەتە سەر بارەگاكە كە هێشتا ناسنامەیان نەزانراوە.
لە رووداوەکەدا، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەكەوتەوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، سەرۆكی لقی پارتەكە محەمەد ئاكار، ئاماژەی بەوە كرد كە رووداوەكە كاتژمێر 9:30 خولەك روویداوە و ئەو كەسانەی بۆمبەكەیان هەڵداوە رایان كردووە.
ئاكار، باسی لەوە كرد كە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتۆتەوە و گوتی: "بەهۆی ئەوەی پێشتر پۆلیس رێوشوێنی لە دەورووبەری بیناكە گرتبووە بەر، ئەو كەسەی بۆمبەكەی هەڵداوە نەیتوانیوە لە بیناكە نزیك ببێتەوە بۆیە بۆمبەكەی بۆ هەڵداوە. دوا بەدوای رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەسەر لێكۆڵینەوە".
گوتیشی: "ئومێدم ئەوەیە ئەم كارانە نەكرێن، ئەم جۆرە كارانە رێگە لەبەردەم كارەكانمان ناگرن. وەك رێكخستنەكانی ئاك پارتی لە دیاربەكر نە لە هەوڵەكانمان دەوەستین نە دەترسین. نەك تەنها بۆ ئاك پارتی، بەڵكو ناخوازین هێرش بكرێتە سەر هیچ پارتێك. ئەو جۆرە كردەوانە ئیدانە دەكەین و ئومێدەوارین دووبارە نەبنەوە".