نابلوس
بەمەبەستی ریسوا كردنی هێرشی جوولەکەی نشینگەكان بۆ سەر ماڵی فەڵەستینیەك لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری نابلوس و دواتر سووتاندنی، كە گیان لەدەستدانی منداڵێكی تەمەن 18 مانگی لێكەوتەوە، كۆمەڵێك لە دانیشتوانی شاری نابلوسی كەناری رۆژئاوا ویستیان گردبوونەوەیەك ساز بكەن، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەستێوەردانی كرد و بەو هۆیەوە 35 كەس برینداربوون.
فەڵەستینیەكان، لە ناوچەی دومای باشووری خۆرهەڵاتی شاری نابلوس لەبەردەم ئەو ماڵەی ئاگری تێبەردرابوو كۆبوونەوە و پاشان رێپێوانێكیان ساز كرد.
لە بەرامبەردا، سەربازانی سوپای ئیسرائیل بە بەكارهێنانی فیشەكی پلاستیكی و غازی فرمێسكرێژ، دەستێوەردانیان لە رێپێوانەكەدا كرد و لە ئەنجامدا 35 كەس برینداربوون.
لەكاتی دەستێوەردانەكەدا، تیمی مانگی سووری فەڵەستین و رۆژنامەنووسان، راستەوخۆ كرانە ئامانجی سەربازانی سوپای ئیسرائیل.
رۆژی هەینی رابردوو جوولەكەی نشینگەكان، لە ناوچەی دومای باشووری خۆرهەڵاتی شاری نابلوس، ئاگریان لە ماڵی هاووڵاتییەكی فەڵەستینی بەردا و لە ئەنجامدا منداڵێكی فەڵەستینی تەمەن 18 مانگ بەناوی عەلی دەوابیشە گیانی لەدەستدا. هەروەها دایك و باوكی و منداڵیكی تەمەن چوار ساڵ بە سەختی زامداربوون.
هێرشەكە، لە دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەنگدانەوەیەكی گەورەی دروست كرد.