Seyit Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
تۆرۆنتۆ - AA
قۆناغی ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ گشتپرسی له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور كه له 16ی نیساندا له ناوخۆی توركیا ئه‌نجامده‌درێت، له شاری ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا و لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا ته‌واوبوو.
له سه‌رتاسه‌ری كه‌نه‌دادا 24 هه‌زار و 767 هاووڵاتی تورك ده‌ژین، بۆ ئه‌وانه‌ش له شاره‌كانی ئۆتاوا، تۆرۆنتۆ، مۆنتریاڵ و ڤانكۆڤه‌ر 14 سندوقی ده‌نگدان دانرا.
كونسوڵخانه‌ی توركیا له مۆنتریاڵ كه نزیكه‌ی پێش مانگێك كرابوویه‌وه، له ئه‌نجامی كاركردنێكی زۆر بۆ ریفراندۆم ئاماده‌كرا.
پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نوێی دیپلۆماسی توركیا له كه‌نه‌دا كونسوڵخانه‌ی ڤانكۆڤهره كه بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌م گشتپرسیه سندوقی ده‌نگدانی تێدا دانرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و 24 هه‌زار و 767 ده‌نگده‌ره‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری كه‌نه‌دا ناویان تۆماركراوه ته‌نیا 11 هه‌زار و 729 كه‌سیان ده‌نگیان داوه. به‌وه‌یش رێژه‌ی ده‌نگدان له گشتپرسیه‌كه‌دا له كه‌نه‌دا %48 بوو، كه شه‌ش هه‌زار و 590یان له تۆرۆنتۆ، دوو هه‌زار و 811یان له مۆنتریاڵ، هه‌زار و 553یان له ڤانكۆڤه‌ر و 775یان له ئۆتاوا بوو.