Duygu Yener
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٨٧ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٤٤ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون گەیشتە ٢٧٠ ههزار و ١٣٣ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ شەش ههزار و ٣٧٠ بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١١٠ هەزار و ١٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٥٨٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٤ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و هەزار و ٨٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٤٤ هەزار و ٩٢٦ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، حەوت مليۆن و ١٣٨ هەزار و ٤٩٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٧٠ هەزار و ١٣٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٣٧٠ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٩٦١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٥ـە.
- "زياتر لە ١١٠ هەزار پشكنينمان ئەنجامداوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئەمڕۆ گەيشتينە بەرزترين ئاستى پشكنينى رۆژانە. زياتر لە ١١٠ هەزار پشكنينمان ئەنجامدا. هێزمان بەشى پابەندبوون و پاراستنى خۆشەويستانمان دەكات. هێز لە پابەندبووندايە".