Yıldız Nevin Gündoğmuş
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٦٠٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٧ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٥ هەزار و ٦٣٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٦٠٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٧ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٣٢٠ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٦٨ هەزار و ٣٧٠ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٠ مليۆن و ٩٣١ هەزار و ٩١٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٢٦ هەزار و ٤٦ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٤٩٨ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣١ هەزار و ١٧٨، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١٢ نەخۆش.
لە لايەكى ديكەوە بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٦ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٣يـه.
- "پێكەوە پابەندبن توانامان زياتربكەن".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە روو له داكشانە. هەزار و ٦٠٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ناچارين ژمارەى نەخۆشە چالاكەكان كەمبكەينەوە. ئەگەر پێكەوە پابەندى رێكارەكان بين دەتوانين ئەمە بەدەستبهێنين. پێكەوە پابەندبن توانامان زياتربكەن".