Fatma Esma Arslan
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
داکار - AA
لە مالی و لە وەرزی بارانباریندا، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو ژمارەی مێشوولە زیاد دەکات و نەخۆشی مەلاریا دەبێتە یەکێک لە نەخۆشییە بەربڵاوەکان.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە هەفتەی رابردوو لە باکووری ئەو وڵاتە، ١٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا تۆمار کراوە.
تەنها لە میانی یەک هەفتەدا، ٢٣ تووشبووی نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
تەرخانکردنی بەشێکی سندوقەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەلاریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەلایەن کەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، کاریگەری نەرێنی لەسەر بڵاوبوونەوەی مەلاریا دروست کردووە.