Ahmet Sertan Usul
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٤ ھەزار و ٥٣٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٧ ھەزار و ٨٠٢ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٧٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٤ ھەزار و ٥٣٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٧ ھەزار و ٨٠٢ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٧٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ ھەزار و ١٩١ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا ٨٣،٧٤ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٥،٩٣يـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو دۆزانهی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ ١٠٣ ملیۆن و ھەزار و ٦١٦ دۆز بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٥٧٠ ھەزار و نۆ دۆز ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.