Recep Bilek
15 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2021
سامسون - AA
بڕیار درا ئەو دوو عێراقییهی کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سامسون دەسگیر کران، دیپۆرت بکرێنەوە.
رێکارە یاساییەکان لهبارهی ئەو دوو ھاووڵاتییە بە رەچەڵەک عێراقییەی کە لەلایەن تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سامسون دەستگیر کرابوون، کۆتایی ھات.
گومانلێکراوەکان لەسەر بڕیاری داواکاری گشتی بە مەبەستى ديپۆرتكردنەوە رادەستی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتيی کۆچبەران و دەروازە سنوورییەکان کران.
لەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ٧ی ئەیلوول لە شارۆچکەکانی ئاتاکوم، ئیلکئادم و جانیک بەڕێوەچوو، دوو کەسی عێراقی بە تۆمەتى ئەنجامدانى چالاكى لە ريزەكانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە سووريا و عێراق دەستگير كران.