Meriç Ürer
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئیزمیر - AA
بە هۆی رووداوەکانی هاتوچۆ له‌كاتی پشووی جه‌ژنی قورباندا له سه‌رتاسه‌ری توركیا، 142 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 859 كه‌سیش برینداربوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیرابوونه‌به‌ر و ئه‌و هۆشداریانه‌ی درابوون، له‌كاتی پشووی جه‌ژنی قورباندا رووداوی هاتوچۆی خەمناك روویانداوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له رۆژانی پشووی جه‌ژنی قورباندا له توركیا كه نۆ رۆژ بوو رێگاكانی هاتوچۆ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینی، له‌و ماوه‌یه‌شدا تا كاتژمێر 16:30 خوله‌كی رۆژی شه‌ممه، 26ی ئاب كه دوایین رۆژی پشووی جه‌ژن بوو، له ئاكامی ئه‌و رووداوانه‌ی هاتوچۆ كه له‌سه‌ر رێگای نێوان شاره‌كان و ناو شاره‌كاندا روویانداوه 142 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 859 كه‌سیش برینداربوون.