Yusuf Şahbaz,Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
ئیزمیر - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی نهێنیی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپادا له نۆ پارێزگای توركیا كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئیزمیر بوو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ١٨ كه‌س ده‌ركرا كه ١٢یان كارمه‌ندی هه‌میشه‌یین، له‌وانه‌یش نۆیان ده‌ستگیركران.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیزمیر، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد له‌باره‌ی ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی ده‌ركه‌وتووه له پێكهاته‌ی سوپای توركیادا چالاكییان بۆ فه‌تۆ ئه‌نجامداوه و له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی گشتیی و ته‌له‌فۆنی سه‌رشه‌قامه‌وه په‌یوه‌ندییان به ئیمامه‌كانی فه‌تۆوه كردووه.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌مجامدرا بۆ ده‌ستگیركردنی ١٨ گومان‌لێكراو كه ١٢یان له فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئاسمانیی، ده‌ریایی، وشكانیی و ئاسایشی كه‌نار ده‌ریادا كارده‌كه‌ن، دوو ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانیی كه له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه، نه‌قیبێك كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، ملازمێكی جه‌ندرمه كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ دوو ئیمامی مه‌ده‌نی فه‌تۆ.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه كاته‌كانی به‌یانی له یه‌ك كاتدا له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تیرۆری پارێزگاكانی ئیزمیر، ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره، باڵكئهسیر، ئه‌سكیشه‌هر، سامسون، موغڵا، ئوشاك و دوزجه-وه ئه‌نجامدرا، نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
دوای پشكنینی پزیشكی، گومانلێكراوانی ده‌ستگیركراو ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
هاوكات كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.